پۆلیسی کەنەدا ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕووداوێکی تەقەکردن لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری تورۆنتۆ ڕوویداوە، بەبێ ئەوەی هیچ قوربانییەكی لێ بکەوێتەوە. لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمجارە لە نزیک كونسوڵخانەی ئەمریكا لەم شارەدا تەقە بكرێت.
پۆلیسی تورۆنتۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند: هێزەکانمان گوێبیستی دەنگی چەند تەقەیەك بوونە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا، تەقەكانیش لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی تایبەت كراون و تەقەكەرەكانیش دوای رووداوەكە ناوچەکەی جێهێشتووە.
پۆلیس ئاشكراشی كرد كە هەر دوای رووداوەكە، شوێنەكەیان گەماڕۆ داوە و قەوانی فیشەكەكانیان دۆزیوەتەوە، جەختیشیان کردەوە کە لە رووداوەكەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە، هەروەها تا ئێستا ناسنامەی گومانلێکراوانیش دیاری نەکراون.
لای خۆشییەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا سوپاسی پۆلیسی تورۆنتۆی کرد بۆ وەڵامدانەوە و بەدەنگەوەهاتنی خێرای بۆ ڕووداوەکە.
پێشتریش لە 10ی ئاداری ڕابردوو، دوو کەس بەهەمانشێوە تەقەیان لە كونسوڵخانەكەی ئەمریكا لە شارۆەدا کردبوو. ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی ڕێکارەکانی پاراستن لە دەوروبەری بنکە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شارەکە بەهێزتر بکرێن.
پۆلیس لەسەر رووداوی تەقەكردنەكە دوو گەنجی تەمەن 18 و 19 ساڵانی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەستگیر کردبوو و رایگەیاندبوو كە ئەو دوو گەنجە بۆ ئەنجامدانی کاری توندوتیژی دەستنیشان کرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.