Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 18:10

فەرهاد ئەتروشی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی "تصمیم" دواین پێشهاتە سیاسییەکانی تاوتوێ کرد

100%

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی "تصمیم"ـی پەرلەمانی کۆبووەوە و  باسیان لە بارودۆخی گشتی، هەماهەنگی هەڵوێستە نیشتمانییەکان و یەکخستنی دیدگای نێوان هێزە سیاسییەکان کرد.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوە بەردەوامەکان بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری ژمارەیەک پەرلەمانتار، سەردانی عامر فایز، سەرۆکی فراكسيۆنی "تصمیم"ـی پەرلەمانی عێراقی کرد.

لە دیدارەكەدا، باس لە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی کرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستە نیشتمانییەکان و یەکخستنی دیدگای نێوان هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسە ستراتیجییەکان کردەوە، لەگەڵ پێویستی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان فراكسیۆنە پەرلەمانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی دامەزراوەى یاسادانان و چاودێریی و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییان.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.