دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ لوبنان ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەمریکا دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گەشت بۆ لوبنان ئەنجام بدەن.
ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان دێت. ترەمپ لە پەیامێکدا ستایشی هەوڵەکانی عەونی کرد لە گۆڕینی بارودۆخی وڵاتەکەیدا و ڕایگەیاند: جۆزێف عەون کارێکی ناوازەی کردووە بۆ گۆڕینی وڵاتەکەی، هەر بۆیە ڕێنمایی ئیدارەکەمم کردووە ڕێگە بە هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەمریکا بدەن گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ لوبنان ئەنجام بدەن، تاوەکو ئەمریکییەکان بتوانن بە ئاسانی سەردانی ئەم خاکە جوانە بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست کە وڵاتانی دیکەش هەمان هەنگاوی واشنتن بنێن و ئاسانکاری بۆ گەشتیارانیان بکەن تاوەکو سەردانی لوبنان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.