Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 17:43

ڕۆبیۆ: بێدەنگ نابین لە بەرامبەر سەرکوتکارییەکانی ئۆرتێگا

Kurdistan Ahmed
100%

مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەی ترەمپ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستەوەستان نابن لە بەرامبەر سەرکوتکارییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی ئۆرتێگا لە نیکاراگوا و دروستکردنی هەر جۆرە ناسەقامگیرییەک کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.

لە پەیامێکی تونددا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکەی دانیال ئۆرتێگا، سەرۆکی نیکاراگوا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لە وڵاتەکەیدا، نیشانەی ترسنۆکی و ترسی ئەو ڕژێمەیە لە ئیرادەی گەلی نیکاراگوا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڕژێمی دیکتاتۆریی مۆریڵۆ-ئۆرتێگا بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی قوڵکردنەوەی سەرکوتکارییەکان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی واشنتۆن دەبینرێت.

ڕۆبیۆ گوتی: بەڵێنەکەی ئۆرتێگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان لە نیکاراگوا، ترسنۆکیی ئەو و ترسی لە ویستی گەل دەسەلمێنێت.

ئەم لێدوانە توندەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی واشنتۆن پەیڕەوی لە سیاسەتێکی توندتر دەکات بەرامبەر بەو ڕژێمانەی لە ئەمریکای لاتین کە بە دیکتاتۆر و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناویان دەبات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.