Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 23:45

قالیباف: ئەمریکا کەرەستەی سەربازی دەنێرێت و هاوکات باسی ڕاگرتنی شەڕ دەکات

Kurdistan Ahmed
100%

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گرت و واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە دووفاقی لە مامەڵەکانیدا دەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا لە ڕووی دیپلۆماسییەوە باس لەوە دەکات کە هەوڵ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێورکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بەڵام لەسەر زەوی بەردەوامە لە ناردنی کەرەستە و پێداویستییە سەربازییە نوێیەکان بۆ ناوچەکە.

قالیباف ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا نیشانەی ئەوەن کە بانگەشەکانی واشنتۆن بۆ ئاشتی و ئاگاربەست لەگەڵ کارە مەیدانییەکانیاندا یەکناگرێتەوە. ئەو گوتی: ئەمریکا بەردەوامە لە ناردنی کەرەستەی سەربازیی نوێ بۆ ناوچەکە و هاوکات بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵ بۆ وەستاندنی شەڕ دەدات.

ئەم لێدوانانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر بارگرژییەکی توندی ئەمنی دایە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ بەردەوامن. ئێران بەردەوام ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هاوپەیمانەکانی، دەبێتە هۆی بەردەوامیی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

تا ئێستا واشنتۆن هیچ وەڵامێکی فەرمیی بۆ ئەم لێدوانانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.