Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 16:20

نرخی نوێی بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە ئەمڕۆ دەرچووە، نرخی فرۆشتنی بەنزینی جۆری (نۆرماڵ)ی دیاری کرد و چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخەکان گرتە بەر.

بەپێی فەرمانە وەزارییەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 20ـی تەمووز دەرچووە و واژۆی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکانی بەوەکالەتی لەسەرە، لە سبەینێ سێشەممەوە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە:

1.  ئەو بەنزینەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت (کوالیتی نۆرماڵ)، بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دەدرێتە هاووڵاتییان. وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە پڕۆسەی دابینکردنی بەنزین بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدرێت زۆرترین بڕی بەنزین بخرێتە بازاڕەکانەوە.

2.  نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی (نۆرماڵ) لە بەنزینخانە بازرگانییەکاندا (تیجاری)، نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت. هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت و بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارانە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیشی كردۆتەوە كە ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

وێنە: فەرمانی وەزاری دابەزاندنی نرخی بەنزین:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.