Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 11:38

ئاژانسی تەسنیم: سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا لە هەر جۆرە بەزاندنێکی خاکی ئێران

گرافیکێک ئاڵۆزی نێوان تاران و واشنتن روون دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی ئاراستەی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە هەر جۆرە بەزاندن یان چوونەناوەوەیەکی سەربازی بۆ ناو سنوورەکانی ئێران.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات هێڵی سوورە و بێدەنگ نابن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دروست بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە هەر هەوڵێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکی ئێران بە توندترین شێوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.