بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممە 21ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە. بەپێی تێبینیی کەشناسی، لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممەوە پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و ئەو دۆخە بۆ ماوەیەک بەردەوامیی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 42 | 44 |
| سلێمانی | 40 | 42 |
| دهۆک | 41 | 42 |
| هەڵەبجە | 42 | 44 |
| زاخۆ | 42 | 43 |
| گەرمیان | 46 | 47 |
| چەمچەماڵ | 41 | 43 |
| پیرمام | 38 | 40 |
| حاجی ئۆمەران | 30 | 30 |
| ئاکرێ | 41 | 43 |
| سۆران | 39 | 38 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.