Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 21:32

ئەمریکا بنکە ستراتیژییەکانی ئێرانی لە کەنداو پێکا

Kurdistan Ahmed
100%

واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی چڕدا کە 90 خولەکی خایاند، زنجیرەیەک بنکەی مووشەکی و سیستەمی بەرگریی ئێرانیان لە ناوچە هەستیارەکانی کەنداو و ناوخۆی وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمیی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، هێرشەکان بە وردی سیستەمەکانی بەرگریی کەناراوی و کۆگا و سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکی کرۆزیان لە دوورگەی تەنبی گەورە پێکاوە.

سێنتکۆم جەختی کردەوە کە ئامانجی ئەم گورزانە لاوازکردنی تواناکانی حکوومەتی ئێرانە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەکاریان دەهێنێت. ئەم جوولە سەربازییەی ئیدارەی ترەمپ وەک پەیامێکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆ پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی جیهانی.

لەلایەکی ترەوە، سوپای ئێران ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەیانیی ئەمڕۆ 13 مووشەکیان ئاراستەی سەربازگەیەک لە نزیك شاری ئێرانشەهر کردووە، کە دەكەوێتە دووریی 1,500 کیلۆمەتر لە تارانەوە، بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئێران، لەو هێرشەدا 7 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە نیشانەی فراوانبوونی بازنەی هێرشەکانی ئەمریکایە بۆ ناو قووڵایی خاکی ئێران، کە مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.