ئهمرۆ سێشەممە، سوپای ئوردن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، توانیوویانه لهلایهن سیستهمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی چوار مووشەک کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون تێكبشكێنن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێبکەوێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاران هێرشەکانی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئهمهریكا و بنكه و بارهگا سهربازییهكان و دامهزراوه نهوتی و پیشهسازییهكان لە ناوچەکە چڕتر كردووهتهوه لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمهریکا بۆ سەری.
لە بەیاننامەکەدا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی بەرپرسیار لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن بڵاویکردەوە، کە لە بەرەبەیانی ئهمرۆ سێشەممەدا سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕێگرییان کردووە و چوار مووشهكی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان هیچ زیانێکی مرۆیی و زیانی ماددییان لێنەکەوتەوە.
ڕوونیشی کردووهتهوه، کە "ئۆپەراسیۆنی ڕێگریکردنەکە بە کارامهیی بەرز ئەنجامدراوە، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە ئۆپەراسیۆنانەی کە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەلامەتی شانشینی و هاووڵاتیانی گیراوەتەبەر".
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە "هەر هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی سەروەری شانشینی ئوردن یان پێشێلکردنی ئاسمانی شانشینی یەکگرتوو بە توندی پێشوازی لێدەکرێت، لە چوارچێوەی ڕێسا پەسەندکراوەکانی بەرژەوەندی نیشتمانی و مافی بهرگریكردن له خۆمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.