وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی خشته‌كه رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (15ی تەمووزی 2026 ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە (18ی تەمووزی 2026) کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌روه‌ها تێبینییه‌كیشی داناوه و ده‌ڵێت: بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی، نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: هەرچەندە سبەی سێشەممە پشووی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە و گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر (8) بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.