Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 01:29

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی گەشتیاری لە ڤێتنام 15 کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شەممە، میدیای فه‌رمیی دەوڵەتی ڤێتنام رایگه‌یاند، بەلەمێک کە گەشتیارانی هیندستانی هەڵگرتبوو لە کەناری دوورگەی فۆ کووک لە باشووری ڤێتنام وەرگەڕا و به‌هۆیه‌وه‌ ١5 کەس گیانیان لەدەستداوه‌ .

ڕۆژنامەی ڤی ئێن ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، "بەلەمێکی خێرا کە 32 گەشتیار و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە لە نزیک دوورگەی هۆن مای ڕوات نگوای لە شاری فوکوک وەرگەڕاوە و به‌هۆیه‌وه‌ 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21ی دیکەش ڕزگارکراون".

میدیاکانی ڤێتنام بڵاویانکردەوە، به‌هۆی شەپۆل و بای نائاسایی تووشی ئه‌م ڕووداوه‌ بووە، لەکاتێکدا نزیکەی 400 مەتر لە دوورگەی مای ڕوت نگوایەوە دوور بووه‌ کە دوورگەیەکی بچووکە لە باشووری فو کووک و بە بەردی مەرجانی ناسراوە کە غەواسەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

بەلەمەکانی تری گەشتیاری کە لە نزیکەوە بوون، لەگەڵ کارمەندانی پاسەوانی کەناراوەکان، بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر سەرنشین لەناو بەلەمەکەدا گیریان خوارد بوو له‌و كاته‌دا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، قوربانییەکان 13 پیاو و 2 ژنن، کە تا ئێستا ڕەگەزنامەیان دیاری نەکراوە و ژمارەیەک کەسیش بەهۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دوورگەی فۆ کووک کە گەورەترین دوورگەی ڤێتنامە، لە ساڵانی ڕابردوودا گەشەیەکی گەشتیاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی سەردانیکەرانی بیانی لە ساڵی 2025 دا یەک ملیۆن و 800 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.