Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 23:17

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا تێکشکاندنی 376 درۆنی ئۆکراینی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە لە ماوەی شەوی ڕابردوودا هێرشێکی بەرفراوانی درۆنی ئۆکراینا پووچەڵ بکەنەوە و 376 درۆن لە ئاسمانی چەند ناوچەیەکی جیاواز بخەنە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە، لە کاتژمێر 8:00ـی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە تاوەکو کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی 376 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لە ئاسمانی 13 ناوچەی ڕووسیا و ئاوەکانی دەریای ''ئازۆف" تێکشکاندووە.

لای خۆیەوە، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە 4 درۆن کە ئاراستەی پایتەختی ڕووسیا کرابوون، لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.