Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 17:32

عێراقچی بۆ ترەمپ: تا هەڕەشەکان بەردەوام بن دانوستانی ڕێککەوتنی کۆتایی دەست پێناکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، تاوەکو هەڕەشەکانی واشنتۆن بەردەوام بن، تاران دەست بە دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا ناکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تەمووز، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەستپێناکات ئەگەر هەڕەشەکان بەردەوام بن. ڕێز لە واژۆکانتان بگرن.

ئەم لێدوانەی عێراقچی وەک وەڵامێکە بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت کارەکە کۆتایی پێدەهێنین.

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.