Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 21:07

بەڕێوەبەری ئاوی مەخموور بۆ (کوردستان تیڤی): گرفتی بێئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی قەزاکە چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئاوی قەزای مەخموور، تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکات بۆ ڕزگارکردنی بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری قەزاکە لە گرفتی بێئاوی.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مەخموور ئاماژەی بەوە دا، کە دوای ئەوەی داواکاری و پێویستییەکانی دانیشتووانی قەزاکەیان پێ گەیشتووە، هەموو هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ دابینکردن و دانانی تۆڕی نوێی ئاوی خواردنەوە.

ئەم پڕۆژەیە بەشێک لەو گەڕەکانەی سەنتەری قەزاکە دەگرێتەوە کە پێشتر گرفتی کەمیی ئاویان هەبووە، بە تەواوبوونی کارەکانیش دۆخی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە و داواکاریی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.