Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 17:02

پۆلیسی هەولێر: لە بنەسڵاوە کوڕێک دایکی خۆی کوشت و دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە قەزای بنەسڵاوە ئافرەتێک لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژرا و هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستبەجێ تيمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکی ئافرەت بە ناوی (ن.ن.ڕ) لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە دەستبەجێ توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.