سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن مەسعوود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
لە کۆبوونەوه‌يه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ست پێبكات.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.