بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بۆ سبەی هەینی ئەگەری تۆزوخۆڵ لە هەندێک ناوچە هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی هەینی 3ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم. پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی هەینی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 43 | 43 |
| سلێمانی | 39 | 39 |
| دهۆک | 40 | 39 |
| هەڵەبجە | 42 | 43 |
| زاخۆ | 42 | 42 |
| چەمچەماڵ | 41 | 41 |
| سۆران | 40 | 40 |
| پیرمام | 39 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 27 | 29 |
| ئاکرێ | 40 | 40 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.