Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 19:59

لە دهۆک گەنجێک کەوتە ژێر ئەسانسۆر و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

گەنجێکی تەمەن 27  لە شاری دهۆک کەوتە ژێر ئەسانسۆری مینی مارکێتێک و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تەمووز، لە شاری دهۆک گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بە ناوی (بێکەس حەکیم) لە کاتی گواستنەوەی کەلوپەل لە کۆگای مینی مارکێتێکدا، کەوتە ژێر ئەسانسۆر و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی ئومێد نزار پەیامنێری کوردستان تیڤی، گەنجەکە لە کاتی کارکردنیدا ویستوویەتی کەلوپەل بۆ کۆگای ژێرەوەی مارکێتەکە بگوازێتەوە، بەڵام هەستی بەوە کردووە کە ئەسانسۆرەکە تووشی کێشە بووە و خەریکە دەکەوێت.

گەنجەکە لە کاتی هەوڵدانیدا بۆ ئەوەی خۆی لە ئەسانسۆرەکە فڕێ بداتە دەرەوە و ڕزگاری ببێت، کەوتووەتە ژێر ئەسانسۆرەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.