Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 19:46

 سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵی لە گردەسین جێبەجێ دەکرێن

Rawand rebwar
100%

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، سێ پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە سنووری ناحیەی گردەسین سەر بە قەزای ئاکرێ دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری ناوچەکە دەبێت.

ئەندازیار فوئاد، سەرۆکی شارەوانیی گردەسین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، پڕۆژەکان لە سێ سێکتەری جیاوازدا جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە:

پڕۆژەی خانووی شووشەیی: بۆ چاندنی میوە و دروستکردنی ساردکەرەوەی مۆدێرن لەسەر ڕووبەری 270 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی زەیتوون: پڕۆژەیەکی کشتوکاڵیی فراوان بۆ چاندنی دار زەیتوونەکان لەسەر ڕووبەری 450 دۆنم زەوی.

  پڕۆژەی ئاژەڵداری: گەورەترین پڕۆژەی بەخێوکردن ئاژەڵ و کارگەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەسەر ڕووبەری 1420 دۆنم زەوی.

سەرۆکی شارەوانیی گردەسین جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم پڕۆژانە جگە لە دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، دەبنە هۆی ڕەخساندنی سەدان هەلی کار بۆ گەنجانی ناوچەکە. ئاماژەی بەوەش دا کە گەردەسین وەک ناوچەیەکی کشتوکاڵیی دەوڵەمەند، لەمەودوا دەبێتە ناوەندێکی گرنگی وەبەرهێنان لە بوارەکانی چاندن و ئاژەڵداریدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.