سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، پابه‌ندن به خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئه‌تۆمی نادات.
پزیشکیان،لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكانی ئێران رایگه‌یاندووه: سەرجەم بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئێرانە، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان. بۆیه له ئێستادا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەنجام و دەستکەوتەکانی ڕێككه‌وتن و دانوستانەکان بەم زووانە دەردەکەون.
پزیكشیان زیاتر گوتی: گۆڕانكاریی گه‌وره له هه‌ڵویسته‌كانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ده‌بینرێ کە پێشتر هەوڵی دەدا ئێران لە مافەکانی بێبەش بکات، ئه‌وه‌ش هێمای سه‌ركه‌وتن و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئێران پیشان ده‌دات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكراشی كرد: تاکە مەرجی ئەمه‌ریکا، ئەوەیە ئێران خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی نەبێت ئێمه‌ش بریارمان داوه له ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه ڕابگرین.
ئاماژەی بەوەشدا : وڵاتەکەی 6 ملیار دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی دەگەڕێنێتەوە کە ئێستا لە قەتەڕە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.