Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:11

ترەمپ: كەشتییەكان لە گەرووی هورمز دەستیان بە جوولە كردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ دووشەممە بەشێكی زۆر لە كەشتییەكان بەتایبەت كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەنێو گەرووی هورمز دەستیان بە جوولە كردووە بۆ دەرچوون.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەشێك لە کەشتییەکان كە زۆربەیان كەشتی نەوتهەڵگرن، دەستیان بە جوولە کردووە بۆ دەرچوون لە گەرووی هورمز.

ترەمپ گوتیشی: ئەم کەشتییانە ڕێڕەوی باشووریان گرتووەتەبەر کە ڕێگەیەکی تەواو ئارام و پارێزراو و سەلامەتە.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە تەنیا ڕێڕەوی باشوور بەردەست نییە، بەڵكو چەندین ڕێڕەوی دیکە لەنێو گەرووی هورمز هەن كە ئێستا بۆ گەشتی دەریایی و گواستنەوەی بازرگانی بەردەستن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی كردبووەوە كە رۆژی هەینی داهاتوو لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتن، بەفەرمی گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم كەشتییە نەوتی و بازرگانییەكان دەكرێتەوە.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی دیكەدا ئاماژەی بەوەدابوو كە رۆژی هەینی داهاتوو راستەوخۆ دوای واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئێران، هاتوچۆ لە گەرووی هورمز ئاسایی دەبێتەوە و سەرجەم ئابڵووقەكانی سەر ئەو وڵاتەش هەڵدەگیرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.