ئێوارەى یەكشەممە هاووڵاتییەك لە گوندێكی سنووری ئیدارەى سەربەخۆی سۆران لە شاخ هەڵدێراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
رەوەند هاودیانى گوتەبێژى بەرگریى شارستانى سۆران بە (كوردستان تیڤی) رایگەیاند: ئێوارەى یەكشەممە هاووڵاتییەك بەناوی (عەبدوڵا عەزیز) كە پێشمەرگەیە، لە چیاى رۆڵە لە سنوورى گوندى دەرگەڵە لە ئیدارەى سەربەخۆی سۆران لە شاخ هەڵدێراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەست دا.
رایشگەیاند: بەپێى قسەى هاوڕێكانی، ئەو هاووڵاتییە مێش هەنگى دۆزیوەتەوە و چووە بۆ هێنانەوەیان، بەڵام دواكەوتووە و دوای گەڕان بەدوایدا تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هاووڵاتییەكە لە شاخ هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە.
گوتەبێژى بەرگریى شارستانى سۆران ئاماژەی بەوەش دا، تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەکەى دەهێننەوە پزیشکى دادى، بۆ ئەوەی لە هۆكاری مردنەكەی دڵنیاببنەوە.
فۆتۆ: وێنەی ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.