ئه‌مڕۆ یەکشەممە، دەزگای بەرگریی شارستانی لوبنان ڕایگەیاند، به‌هۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیروت لانیکەم سێ کەس كوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە حزبوڵای لوبنانیان کردۆتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانی لوبناندا هاتووە، "تەرمی سێ كه‌س لەژێر داروپەردوو دەرهێنراون و شەش كه‌سی تریش بریندار بوونه."
ئه‌وه‌ش هاتووه: بۆ مه‌به‌ستی توێكاریی كوژراو و برینداره‌كان گه‌یه‌نراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی به‌یروت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.