بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە کە ڕووداوێک لە سنووری قەزای خەبات ڕوویدا و تێیدا ئافرەتێکی تەمەن 28 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، کاتژمێر 3:40 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی خنکان لە گوندی "وەردەک"ی سەر بە قەزای خەبات. تیمەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە گەڕان کردووە.
دوای 35 خولەک لە هەوڵی بەردەوامی تیمی ژێرئاوی خەبات، توانرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە و لە ئاوەکە دەربهێنرێت. دواتر بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و پشکنینی پزیشکی، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.