ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتیی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌بازاڕكردنی گه‌نم، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رانی كشتوكاڵ و بازرگانی و نوێنه‌رانی ئاسایش و یه‌كێتیی جووتیاران به‌ڕێوه چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ڕێکخستنی کارەکان و خێراکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ تاووتوێ کرا. جێگری پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان و پاراستنی مافی جووتیاران و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکان کردەوە.
دوای هەڵسەنگاندنی ئامادەکارییەکان، بڕیار درا سبه‌ی هه‌ینی، 12ی حوزه‌یرانی 2026، سایلۆی هه‌ولێر ده‌رگاكانی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بكاته‌وه.
لێژنه‌ی باڵای به‌بازاڕكردنی گه‌نم داوا له جووتیارانی سنووره‌كە ده‌كات، پێش وەرگرتنی گەنمەکەیان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه كشتوكاڵییه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌سید و ڕێنماییه نوێیه‌كانی پڕۆسەی بازاڕکردنی گەنم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.