Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:55

حكوومه‌تی پاكستان: له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ سه‌ر تالیبان كوژراو و بریندار هه‌یه‌

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە حکوومەتی پاکستان ڕایگەیاند، له‌ هێرشە ئاسمانییەکانی ئه‌مڕۆدا 26 چەکدار لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئەفغانستان کوژراون.

عەتاوڵا تارار، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە نووسیویەتی، "دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی ئه‌فغانستان هێرشی ورد و بە ئەنقەست بەدرێژایی سنووری پاکستان و ئەفغانستان ئەنجامدراوه‌، کە حەشارگە و پەناگە ئارامەکان کراوه‌ته‌ ئامانج".

 ئاماژەی بەوەشکردووه‌: کە 26چەکداری سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لەم هێرشانەدا کوژراون.

وەزیرەکە باسی هیچ زیانێکی گیانی مەدەنی نەکردووه‌، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی پاكستان ڕەتیانکردەوە خاکەکەیان وەک سەکۆیەک بۆ چالاکیی چەکداری توندڕه‌وی بەکاربهێنرێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی توندی لای بزووتنه‌وه‌ی تالیبان لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوویدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.