Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:52

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە میری ئێزدییان كرد

100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خواست و مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە.

میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.