سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی "بانی خێڵان"ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، ڕووداوێکی تراژیدی و دڵتەزێن ڕوویدا. منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلێکی داخراودا و نەمانی ئۆکسجین، گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دایک و باوکی منداڵەکە بە مەبەستی هێنانی ئاوی خواردنەوە ڕوویان لە دەرەوەی ماڵ کردووە و منداڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە، بەڵام لە ڕێگادا منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا خەوی لێکەوتووە.
دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، بەهۆی هاتنی میوان و سەرقاڵبوونی دایک و باوکەکە، منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا لەبیر کراوە. لە کاتێکدا سەرجەم جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە داخرابوون، پاش ماوەیەک منداڵەکە بە خنکاوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە.
قوربانییەکە کێیە؟ منداڵەکە ناوی (سەدا سەرتیپ محەمەد)ە و تەمەنی تەنها 4 ساڵ بووە، دانیشتووی گوندی بانی خێڵانی سنووری قەزای دەربەندیخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.