Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:54

تۆمارکردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ لە پسوولەی خۆراک کارا کرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ لە پسوولەی خۆراکدا بە شێوەیەکی فەرمی دەستی پێکردووە و هاووڵاتیان دەتوانن ناوەکانیان زیاد بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی حوزەیران، سیامەند قادر بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار 12 ساڵە و خاوەنی کارتی نیشتمانیین، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکەوە ناویان تۆمار بکرێت.

سەبارەت بە تێچووی تۆمارکردنەکە، ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ هەر منداڵێک بڕی 6,000 دینار وەردەگیرێت، کە پێویستە پارەکە لە ڕێگەی ڤیزا کارتەوە بدرێت.

هەر لەبارەی پێشهاتەکانی دیکەی پسوولەی خۆراک، سیامەند قادر ئاشکرای کرد کە حکومەتی فیدراڵ ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، پڕۆسەی گواستنەوەی بریکاری خۆراک و دەرهێنانی پسوولەی سەربەخۆ بۆ ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و دەیانەوێت پسوولەیان لە ماڵی باوکیان جیا بکەنەوە، کارا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.