Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:11

حاجییانی کوردستان بە فڕۆکە دەگەڕێنەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ دوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخەكە، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئاسایی كرده‌وه‌، به‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بڕیاری دا كه‌ ئه‌و حاجییانه‌ی ماون به‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستان.   

 کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: دوای  بڕیاری دەسەڵاتی فرۆکەوانی عیراق بە کردنەوەی ئاسمانی عیراق و کورردستان بە ڕووی گەشتەکاندا و لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق به‌ هاوبه‌شی بڕیاردرا کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و هەموو حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.

 بڕیاریشە سبەی گەشتەکان وەکو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.