حكوومەتی ئیسرائیل پڕۆسەی خوێندنی لە سەرجەم قوتابخانەكانی وڵاتەكەی ئاسایی كردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی هێرشەكانی ئێران قوتابخانەكان داخرابوون.
وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی ئیسرائیل ئەمشەو سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی سێشەممە پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەكانی ئیسرائیل ئاسایی دەبێتەوە.
بڵاویشی كردەوە: سبەی سێشەممە خوێندن بەشێوەی ئامادەبوونی قوتابییان لەناو پۆل دەبێت لە سەرجەم قوتابخانەكاندا بەردەوام دەبێت.
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل لابردنی سەرجەم ئەو سنوورداركردن و ڕێكارە توندانەی راگەیاندبوو كە دوێنێ دووشەممە دوای هێرشە مووشەكییەكانی ئێران سەپێنرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.