Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 16:18

 لە سیدەکان گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار بوو

Rawand rebwar
100%

لە سنووری قەزای سیدەکان، مینێک بە ئۆتۆمبێلی گەنجێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو. گەنجەکە دوای ڕووداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە کوێستانی "بەربزین" لە سنووری قەزای سیدەکان ڕوویداوە. گەنجەکە ناوی (حەکیم مامەند)ە و دانیشتووی گوندی شێوەگەرمکە، کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوچەکەدا تێپەڕیوە، مینێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە ئێستادا بریندارەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دەربازکردنی لە دۆخی مەترسی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.