جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ئێران کرد دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی نەکات، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن کە ئهمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت حزبوڵڵا لەوە تێبگات کە دانوستان تاکە ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئیسرائیل.
جوزێف عەون، لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا قسەكانی ئاڕاستهی ئێران کرد و گوتی، "ئەمە وڵاتی ئێوە نییە، ئەمە وڵاتی ئێمەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان کاری ئێوە نییە. ئەوان لوبنان وەکو موزایەدەیەک لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمهریکا بەکاردەهێنن. ئەمە قبوڵکراو نییە.
ئاماژه ی به وهشدا، "پێویسته حزبوڵڵا لهوه تێبگات، جگە لە دانیشتن و قسەکردن و دانوستان لهگهڵ ئیسرائیل هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لوبنان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.