Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 13:14

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییه‌كاندا بەرزبوویه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 5-6، دوای ئەو دابەزینە زۆرەی لە ماوه‌ی ڕابردوودا تۆماری کرا بوو ، ئه‌مرۆ نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش دوای ئەوەی راگرتنی هەناردەکردنی نه‌وت له‌ وێستگەی بەندەری فەحل له‌ عومان، بەهۆی تەقینەوەی به‌نده‌ره‌كه‌.

ئه‌مرۆ له‌ بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نەوتی برێنت بە بڕی 33 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 95.36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ماوه‌ی ڕابردوودا بە ڕێژەی 2.84% دابەزیبوو.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس له‌ ئەمه‌ریکا بە ڕێژەی 2 سەنت بەرزبووەوە، ئەوەش پاش ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا 3.1% دابەزیبوو.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.