Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:55

دوای یەكسانبوون بەرامبەر ئیسپانیا.. هەڵبژاردەی عێراق لە ریزبەندە جیهانییەكان هاتەپێشەوە

کوردستان TV
100%

دوای یەكسانبوونی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە یەكێكە لە پاڵێوراوە سەرەكییەكان بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالی 2026 جیهان، هەڵبژاردەی عێراق لە ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان زیاتر هاتە پێشەوە.

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییە خۆئامادەكارییەكان بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر یاریگەی (ریازور) لە شاری لاكڕۆنیای ئیسپانی ئەنجام دا، یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێك كۆتایی هات.

بەهۆی ئەو ئاستەبەرز و ئەنجامە باشە بەرامبەر هەڵبژاردەیەك كە پاڵێوراوی یەكەمی مۆندیالە، هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان لە ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی نێدەوڵەتی (فیفا) بۆ خانەی 56ی جیهان هاتەپێشەوە.

بەپێی ریزبەندییە نوێیەكەی فیفا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەر لە ریزی یەكەمی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان مایەوە، لە ریزی دووەم هەڵبژاردەی ئیسپانیا هات و دواتریش هەڵبژاردەی فڕەنسا.

لەسەر ئاستی باشترین هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی ژاپۆن هەر لە ریزی یەكەم مایەوە، دوای ئەویش هەریەك لە هەڵبژاردەی ئێران و كۆریای باشوور دێن، هەڵبژاردەی عێراقیش لە خانەی حەوتەمی باشترین هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئاسیا دەستنیشان كرا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.