بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە وڵاتی تایلەند، پاسێكی گواستنەوەی گەشتیاران وەرگەڕا و بووە هۆی برینداربوونی 28 كەس.
پاسەكە كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە و جگە لە شوفێر و یاریدەرەكەی 31 گەشتیاری تێدابووە، لە رێگە بووە بۆ بانكۆكی پایتەختی تایلەند، كاتژمێر 3:36ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وەرگەڕاوە.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسەكە 28 كەس بریندار بوونە، برینی 23 لە بریندارەكان سووك بووە و پێنجەكەی دیكەش برینیان مامناوەند و قورس بووە، بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان رووی نەداوە.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی تایلەند، سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەری تەندروستییان بۆ كراوە، تا ئێستاش هۆكاری وەرگەڕانی پاسەكە ئاشكرا نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.