ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا دژی ئۆكراینا رایگه‌یاند: ڕووسیا سیستەمێکی بەرگریی به‌هێزی ئاسمانی هەیە، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا باشتریشی ده‌کەین.
پووتین ئاماژەی بەوەشکرد: ڕووسیا بێ سڵه‌مینه‌وه بیر لە فراوانتر کردنی بەکارهێنانی مووشەکی "ئۆرێشنیکی هایپەرسۆنیک" دەکاتەوە لە دژی ئۆکراینا.
ده‌شڵێت،هێشتا ئەو چەکە بە مانای تەواوی خۆی بەکارنەهێنراوە.
پووتین له دیدارێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند، ئەو مووشەکە 10 هێندەی خێرایی دەنگ دەڕوات و توانای هەڵگرتنی كڵاوه‌ی ئەتۆمیی هەیە.
پووتین گوتیشی، ڕووسیا لانیکەم لە ماوه‌ی ڕابردوو سێ جار مووشەکەکەی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە.
پووتین زیاتر گوتی، بە درێژایی تەواوی هێڵه‌كانی جه‌نگ له ماوه‌ی چوار ساڵه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ل ئۆكراینا پێشڕەوی زۆرمان له‌سه‌ر سنووره‌كان كردووه.
پووتین نه‌شیشارده‌وه كه رووسیا له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر خوازیاری ئاشتیی و ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئۆكراینا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ژیرانه بیربكه‌نه‌وه و واز له پێداگرییهكانیان بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.