ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕانەوە كاروانی حاجییان بۆ هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە، بڕیارە سبەی هەینی لە دووەم ڕۆژی پڕۆسەكەدا زۆرترین حاجی بگەنەوە هەرێمی كوردستان.
كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەیانی رۆژی هەینی لە دووەم رۆژی پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییاندا 1029 حاجی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
كاروان ستوونی راشیگەیاند: بە پێی خشتەی دانراو، تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی كوردستان نەکراوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە جەختیشی كردەوە كە تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رێكەوتی 10/6/2026 سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.