Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 08:24

ئێران هەواڵی پێشكەشكردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعوود پزیشکیان ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی باڵا لە حکوومەتی ئێران هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم) لەسەر زاری ئەو سەرچاوەیەوە گواستییەوە: ئەو هەواڵانەی کە لە میدیا جیهانییەكان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆمار بڵاوکراونەتەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان تێیدا نییە و دوورن لە ڕاستییەوە.

سەرچاوەكە دووپاتیشی کردەوە کە پزیشکیان تا ئێستا هیچ نامەیەكی دەستلەکارکێشانەوەیەکی لە پۆستەكەی پێشکەش نەکردووە، بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ و ڕۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی ئاسایی خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵ و پڕوپاگەندانە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و دروستکردنی ناکۆکی و لێدانی یەکڕیزیی کۆمەڵایەتییە لە ناوخۆی ئێراندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.