Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 13:22

قالیباف: زامنکردنی مافه‌كانمان ئینجا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی دانوستانکاری ئێران، ڕایگەیاند، تاران بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمه‌ریکا ڕازی نابێت کە مافی ئێرانییەکان زامن نەکات.

قالیباف لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێران دەوڵەتی گوتی: پێش ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە مافی گەلی ئێران پارێزراوە، هیچ ڕێککەوتنێک پەسەند ناکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانکارانی ئێران نە متمانەیان بە قسەی دوژمن هەیە و نە به‌ بەڵێنەکانی.  

گوتەکانی قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران لە کاتێکدایە کە ئێران و واشنتن بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی پێشنیارەکان لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە لە 28ی شوباتی ئه‌مساڵدا سەریهەڵدا و دواتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ دوێنێ شه‌ممه‌، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ئەکسیۆس بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پێشنیارێکی نوێی بۆ تاران ناردووە بۆ ئەوەی تاوتوێی بکه‌ن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.