Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:15

نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات و جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكاتەوە.

دەقی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵی دادگەریی؛

ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەريی كوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا، جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكه‌مه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/31
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.