Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 09:14

سوپای پاسدارانی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیان خستووەتە خوارەوە کە چووەتە ناو کایەی ئاسمانیی ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری (MQ-1)ـی خستووەتە خوارەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە فڕۆکەکە هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەیەکی دوژمنکارانەی داوە، دوای ئەوەی چووەتە ناو کایەی ئاسمانیی ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی ئێران ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، هەر لەو ساتەی کە چووەتە ناو ناوچەکەوە.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، ئاسمان و ئاوە هەرێمییەکانی ئێران لەژێر کۆنترۆڵی تەواودان، هۆشداریشی داوە کە هێزەکانی ئێران بە توندی ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژی یان پێشێلکارییەک دەبنەوە کە بکرێتە سەر کایەی ئاسمانی یان دەریایی ئێران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.