Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 17:07

ته‌له‌فزیۆنی ئێران به‌ربه‌ستێكی به‌رده‌م ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

تەلەفزیۆنی فه‌رمیی دەوڵەتی ئێران، پشتڕاستی کردەوە کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان واشنتن و تاران باسی ئه‌وه‌ کراوە، یه‌كێك له‌ مەرجه‌كانی ئێران ئازادکردنی 12 ملیار دۆلاری لە ماوەی 60 ڕۆژدا.

کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێکی پێشووتری پەخشی دەوڵەتی ئێرانی "IRIB"ی ڕەتکردەوە کە تیایدا ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی مه‌رجداری لەگەڵ ئەمه‌ریکا بڵاوكردبوویه‌وه‌ کە بەڵێننامەی واشنتۆنی لەخۆگرتبوو بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی وەشانێکی نافەرمی ئەمه‌ریکا له‌ژێر گوشاری وڵاتانی جیهاندا پابەندی خۆی ده‌ربڕیووه‌ بەوەی لە ماوەی 60 ڕۆژدا 12 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئیران ئازاد بكات. به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئازادكردنی پارەی به‌ستووی ئێران ناکرێت."

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.