پێشبینی دەكرێت سبەی هەینی شەپۆڵێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لە هەندێك ناوچەش باران دەبارێت، واتە كەشوهەوا بەشێوەیەكی گشتی بۆ گەشت و سەیران لەبار نییە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی هەینی شەپۆڵێکی خۆڵبارین ڕوو لە پارێزگاكانی ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکات، کاریگەری ئەو خۆڵبارینە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش.
هەروەها رایدەگەیەنێت: لە کاتەکانی ئێوارە بۆ درەنگانی شەو لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووک و مووسڵ خۆڵبارین دروست دەبێت.
راشیگەیاند: چڕی خۆڵبارینەکە لە شارەكانی هەولێر و کەرکووک و ناوچەكانی دیكەی گەرمیان زیاتر دەبێت، بەڵام لە شارەكانی دهۆک و زاخۆ کەمتر دەبێت .
جگە لەم خۆڵبارینە، شارەزاكەی كەشناسی باسی لە ئەگەری بارانبارینش كرد و گوتی: سبەی هەینی لە زۆرێك لە ناوچەكان كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە هەندێك شوێن باران دەبارێت، بارانەكە زیاتر ماوە کورت و پچڕپچڕ دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.