Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 01:22

ئەمریكا سزایەكی دیكەی بەسەر ئێران سەپاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر دەستەی گەرووی کەنداوی فارسی ئێرانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە سزامان بەسەر دەستەی گەرووی کەنداوی فارسی ئێرانیاندا سەپاند.

هاوکات هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتەکە هۆشداری توندی دایە کۆمپانیا و وڵاتانی جیهان لە پێدانی هەر جۆرە ڕسووماتێکی تێپەڕبوون بەم دەستەیە، یان شاردنەوەی ئەو پارانە لەژێر ناوی پێشکەشکردنی هاوکاریدا.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە کە ئەو گەماڕۆ دەریاییەی سەپاندوومانە، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ڕێگەی دەریاوە بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا کەمکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.