ئهمرۆ یەکشەممە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشوازی لە نزیكبوونهوه و بەرەو ڕێککەوتنی نێوان ئەمهریکا و ئێران کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئهگهری زۆره بەم زووانە ڕێککەوتنێک ڕابگەیەندرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکسەوە" نووسیویەتی، پێویستمان بە ڕێککەوتنێکە کە بە شێوەیەکی کاریگەر توندی ململانێکان کەم بکاتەوە و گەرووی هورمز بکاتەوە و ئازادیی تەواو لە کەشتیوانیدا بەبێ ڕسومات گەرەنتی بکات.
راشیگهیاند: دەبێت ڕێگری لە ئێران بکرێت لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی له ئێستادا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.