سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی کردەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری ئەلمالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.