Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:10

مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی جەخت لە هاوئاهەنگیی نیشتمانی دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییە بێوچانەکانیدا لە بەغدای پایتەخت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (ئەلعەزم) کۆبووەوە؛ ئەم دیدارە وەک هەوڵێکی جیدی بۆ "دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش" و پتەوکردنی ڕیزەکانی هاپەیمانییە سیاسییەکان لە قەڵەم دەدرێت.

لە نێو کەشێکی لێکتێگەیشتندا، هەردوولا وردەکارییەکانی دۆخی گشتی و ئاقارەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد. مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارە، پێویستی بە "هاوئاهەنگییەکی تۆکمە" و هاریکاریی ڕاستەقینە لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، تاوەکو بتوانرێت وەک یەک بەرە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە.


لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارە نیشتمانییەدا، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلعەزم هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە تاقە ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانەکان، "گەڕانەوەیە بۆ چەتری دەستوور". مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت لەسەر بنەمای "دادپەروەری و پاراستنی مافەکان" بێت، بە جۆرێک کە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ تەواوی عێراقییەکان مسۆگەر بکات.

ئەم کۆبوونەوەیە نیشانەی ئەوەیە کە مەسرور بارزانی دەیەوێت "نەخشەڕێگەی چارەسەر" لەگەڵ هەموو جەمسەرە کاریگەرەکانی عێراقدا تاوتوێ بکات، تاوەکو پشتگیرییەکی فراوان بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بکات و کۆتایی بەو "چەقبەستووییە" بهێنێت کە ساڵانێکە بژێوی و ئاسایشی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.