Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:17

قەتەر شاندێکی دانوستانکار ڕەوانەی تاران دەکات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاویکردەوە، کە دەوڵەتی قەتەر بە هەماهەنگییەکی ورد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تیمێکی باڵای دانوستانکاری ڕەوانەی تارانی پایتەختی ئێران کردووە، ئەمەش بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییە سەربازییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران.

ئەم هەنگاوەی دەوحە دوای زنجیرەیەک پەیوەندی و گفتوگۆی چڕ دێت لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی، ئامانج لێی کردنەوەی کەناڵێکی دیپلۆماسییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و ڕێگریگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگ و پێکدادانەکان کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست کردووە.

تیمی دانوستانکاری قەتەر چەندین پێشنیاز و نەخشەڕێگەیان پێیە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی تاوتوێی بکەن. قەتەر کە پێشینەیەکی درێژی هەیە لە نێوەندگیری نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە هەوڵ دەدات وەک پردێکی پەیوەندی کار بکات بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکانی واشنتن و تاران لەسەر پرسە جێناکۆکەکان.

ئەم جووڵە دیپلۆماسییە نوێیەی قەتەر بە بێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەنجام نەدراوە؛ بەڵکو وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی هاوبەش دەبینرێت بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک لەو قەیرانە سەربازییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە. باس لەوە دەکرێت کە تیمی قەتەری پەیامی تایبەتی بەرپرسانی ئەمریکای گەیاندووەتە تاران، کە تێیدا جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ کراوەتەوە بۆ زامنکردنی کۆتاییهێنان بە جەنگ و گرژییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.